لیستی باشترین یاریزانی جامی جیهانی 2014 ئاشكرا بوو

لیستی باشترین یاریزانی جامی جیهانی 2014 ئاشكرا بوو
یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لێستی یاریزانانی پاڵیوراو بۆ بەدەستهێنانی باشترین یاریزانی جامی جیهانی 2014 ئاشكرا كرد، كە لیستەكە لە 10 یاریزان پێكهاتووە بۆ دەستنیشانكردنیان لە لایەن لێژنەیەكی تایبەتمەند بۆ بەدەستهێنانی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەكە، لیستەكە لە چوار یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و 3 یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یاریزانێكی كۆڵۆمبی و هۆڵەندی و بەرازیلی پێكهاتووە.
یاریزانە پاڵیوراوەكانیش بەمشێوەیە:
1- ئەنخێل دی ماریا یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی ریال مەدرید.
2- ماتس هۆملز یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بروسیا دۆرتمۆند.
3- تۆنی كروس یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرەن میونیخ
4- فلیپ لام یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونیخ
5- خافییر ماسكیرانۆ یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بەرشلۆنە.
6- لیۆنێل میسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بەرشلۆنە
7- تۆماس مۆلەر یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرەن میونیخ
8- نیمار یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بەرشلۆنە
9- ئەرین رۆبن یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندە و یانەی بایرەن میونیخ
10- جیمس رۆدریگیز یاریزانی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و یانەی مۆناكۆی فەرەنسی.
وا بڕیارە رۆژی یەكشەممە لەگەڵ تەوابوونی یاری كۆتایی خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەكە دەستنیشان بكرێت.
رێبین رەمزی
Top