لیستی باشترین گۆڵچی جامی جیهانی 2014 ئاشكرا بوو

لیستی باشترین گۆڵچی جامی جیهانی 2014 ئاشكرا بوو
لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی بە پاڵەوانێتی گۆڵچیەكان هەژمار دەكرا، چونكە چەندین گۆڵچی توانیان ئاستێكی بەرز لەم پاڵەوانێتیە پێشكەش بكەن و ببنە جێگەی سەرنج، بۆ دەستنیشانكردنی لیستی باشترین گۆڵچی مۆندیال تا رادەیەك ئەستەم بوو و لێژنەیەكی تایبەتمەند لەم بوارە سێ گۆڵچی دەستنیشان كرد بۆ ئەوەی پاڵیوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵچی لە جامی جیهانی 2014، كە لەگەڵ تەواوبوونی یاری كۆتایی ناوی گۆڵچی براوە ئاشكرا دەبێت، لیستەكەش بەمشێوەیە.
1- كیلۆر ناڤاس گۆڵچی هەڵبژاردەی كۆستاریكا و یانەی لیڤانتی فەرەنسی.
2- مانوێل نوێر گۆڵچی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونیخ.
3- سیرخیۆ رۆمێرۆ گۆڵچی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی مۆناكۆ-ی فەرەنسی.
رێبین رەمزی
Top