لیستی باشترین یاریزانی لاو لە جامی جیهانی 2014 ئاشكرا بوو

لیستی باشترین یاریزانی لاو لە جامی جیهانی 2014 ئاشكرا بوو
رۆژی هەینی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەوتی لیستی پاڵیوراوان بۆ بەدەستهێنانی باشترین یاریزانی لاو لە جامی جیهانی 2014 ئاشكرا كرد، كە لیستەكە لە 3 یاریزان پێكهاتووە.
یەكێتی تۆپی پێی لێژنەیەكی لە چەند شارەزا و پسپۆر و راهێنەران و یاریزانانی پێشوو دەستنیشان كرد بۆ چاودێری كردنی ئەم یاریزانانەی، كە تەمەنیا لە 23 ساڵ بەرەو خوارەوەیە بۆ دەستنیشانكردنیان بە باشترین یاریزانی لاو لەم پاڵەوانێتیەكە.
دوای چاودێری كردنێكی ورد لێژنەكە سێ یاریزانی دەستنیشانكرد، كە بەمشێوەیە.
1-ممفیس دیبای یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندە و یانەی ئایندهۆڤن.
2- پۆل بۆگبا یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی یۆڤانتوس.
3- رافائیل ڤاران یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدرید.
وا بڕیارە باشترین یاریزان لە دوای تەواوبوونی یاری كۆتایی جامی جیهانی بەفەرمی دەستنیشان بكرێت و خەڵاتەكە وەربگرێت.
رێبین رەمزی
Top