دوای هەڵبژاردەی عێراق بۆ بەچكەشێران بەمەبەستی خۆئامادەكردنی بۆ جامی نەتەوەكانی ئاسیا، كە لە وڵاتی ئێران ئەنجام دەدرێت چەند تاقیكردنەوەیەكی بۆ یاریزانەكان ئەنجام دا لە بەغداد و سلێمانی، كە تیاییدا یاریزانی بەچكەشێران و تازەپێگەیشتووانی یانەی هەولێر ئەحمەد سەرتیپ بەشداری لە تاقیكردنەوەكانی ئەم هەڵبژاردەیە لە هەردوو شاری سلێمانی و بەغداد كرد لەم تاقیكردنەوەیە ئەم یاریزانە سەرنجی دەستەی راهێنەران بۆ خۆی راكێشا بەهۆی جموجۆڵە جوانەكانی و هەروەها ئاست بەرزەكەی، كە دەستەی راهێنەران ستایشی ئاستیان كرد و بەفەرمی بانگهێشتی هەڵبژاردەكە كرا و ئێستا شانبەشانی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەچكەشێرانی عێراف لە وڵاتی توركیا ئۆدروگای مەشقی ئەنجام دەدات و بڕیارە سێ یاری دۆستانە ئەنجام بدات.
هەڵبژاردەی بەچكەشێرانی عێراق لە جامی نەتەوەكانی ئاسیا لە كۆمەڵەی دووەم شانبەشانی هەڵبژاردەكانی (كۆریای باشوور، تایلند، تاجیكستان) یاری دەكات و یارییەكانیش لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
جێگەی باسە ئەحمەد سەرتیپ ناسراو بە (لولو) یەكێكە لە یاریزانە هەر بە تواناكانی یانەی هەولێر و شارەكە و ئەگەر بایەخی پێبدرێت دەبێتە دوارۆژی شارەكە خاوەن جمۆجۆڵی یەكجار بە توانایە و لە هەموو روویەكەوە زیرەكە لە هەر شوێنێك یاری بكات دەبێتە جێگەی سەرنجی هەمووان.
ماڵپەری فەرمی یانەی هەولێر