هۆملز: بریارمان دا گۆڵی زیاتر لە بەرازیل تۆمار نەكەین

هۆملز: بریارمان دا گۆڵی زیاتر لە بەرازیل تۆمار نەكەین
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە شایستە گەیشتە یاری كۆتایی جامی جیهانی دوای تۆماركردنی سەركەوتنێكی مێژوویی و بە ئەنجامی (7-1) گۆڵ لە هەڵبژاردەی بەرازیل-ی بردووە، لە لێدوانێكیدا هۆملز بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند كە ئەوان رێكەوتن گۆڵی زیاتر لە بەرازیل تۆمار نەكەن بۆ ئەوەی مێژووی بەرازیل بپارێزن و گوتی: دوای تەواوبوونی گێمی یەكەمی یارییەكە گشت یاریزانەكان رێكەوتین، كە گۆڵی زیاتر لە گێمی دووەم تۆمار نەكەین بۆ ئەوەی شكۆی بەرازیل زیاتر نەشكێت لە نێو هاندەرانی، بەڵام لە گێمی دووەم دەبوایە زۆر بە جدی یاری بكەین و رێز لە بەرازیلیەكان بگرێن و توانیمان ئەم كارە ئەنجام بدەین و رێگامان نەدا كەس هەست بە دڵتەنگی ئێمە بكات، زۆر گرنگ بوو كە بتوانین 90 خولەك بە هەمان هێز یاری بكەین.
رێبین رەمزی
Top