گۆڵچی هۆڵەندە چ كێشەیەكی لەگەڵ لێدانەكانی سزا هەبوو
رۆژنامەی بی بی سی بەریتانی نهێنیەكی تایبەت بە گۆڵچی هەڵبژاردەی هۆڵەندە یاسبر سیلسین ئاشكرا كرد، كە تیاییدا لە مێژووی وەكو گۆڵچی چ لە یانەكەی یاخود هەڵبژاردەكەی هیچ لێدانێكی سزای نەگەراندیتەوە.
دقی نووسینەكەی بی بی سی بەمشێوەیە بوو.
(ئایا دەزانی گۆڵچی هەڵبژاردەی هۆڵەندە سیلسین هیچ لێدانێكی سزای نەگەراندیتەوە لە مێژووی خۆیدا، تا ئێستا (8) لێدانی سزای لە خولی هۆڵەندە و (3) لێدانی سزای لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و (6) لێدانی سزای لە جامی جیهانی گۆڵی لێ تۆمار كراوە.
جێگەی باسە لەم یارییەدا گۆڵچی هەڵبژاردەی هۆڵەندە نەیتوانی هیچ لێدانێكی سزای بگرێنتەوە.
رێبین رەمزی
