یۆڤانتوس سێ‌ یاریزان دەهێنتە ریزی یانەكەی

یۆڤانتوس سێ‌ یاریزان دەهێنتە ریزی یانەكەی
بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو دا یانەی یۆڤانتوسی ئیتاڵی هەوڵی بەدەست هێنانی سێ‌ یاریزانی بەتوانا دەدات بۆ ئەوەی پەڵكێشی یانەكەیان بكات، لەلایەن خۆشیانەوە ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس ئەوەی ئاشكرا كردوە كە هەولی بەردەوامیان داوە لەم هەفتەیە كۆتایی بە مۆركردنی سێ‌ گرێبەست بدەن لەگەڵ یاریزانانی یانەكانی تری ئەوروپا.
یانەی خانمە پیرەكەش دەچێتە مەدریدی پایتەخت بۆ ئەوەی گرێبەستێك پێشكەشی یانەی شاهانە بكات بۆ بەدەست هێنانی تواناكانی ئەلڤارۆ موراتا بەبڕی 18ملیۆن یۆرۆ كە پارەیەكی زۆرە بۆ یاریزانێكی لاو، ئەویش دوای ئەوەی هەریەك لە یانەكانی مۆناكۆی فەرەنسی و ڤۆلڤسبۆرگی ئەلمانی داوای گرێبەستیان لەم یاریزانە كردبوو، لەلایەكی دیكەوە ش ئیدارەی یانە ئیتالیەكە لە هەولی بەدەست هێنانی یاریزان خوان ئەتوربی لە یانەی هیلاس فیرۆنایی ئەرجنتینی ، سێیەم یاریزانیش كە خانمە پیرەكە كردویتە ئامانج یاریزان پاتریك ئیڤرای یاریزانی فەرەنسی و یانەی مان یونایتدی ئینگلیزیە.
كارزان كانەبی
Top