بە بردنەوەی لە بەرازیل، ئەڵمانیا 10 ژمارەی پێوانەیەیی لە یەك كاتدا شكاند
1-هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە یەكەمین هەڵبژاردە لەسەر ئاستی جیهان، كە بۆ 8ەمین جار یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە ئەنجام دەدا.
2-میرۆسلاڤ كلۆزە بووە گۆڵكاری مێژوویی جامی جیهانی دوای ئەوەی كۆی گۆڵەكانی گەیاندە 16 گۆڵ.
3- میرۆسلاڤ كلۆزە بووە یەكەمین یاریزان لە مێژووی جامی جیهانی لە 4 پاڵەوانێتی بەشداری بكات لە هەر چوار پاڵەوانێتی ركابەری لەسەر پلەكانی (1،2،3) بكات.
4- ئەڵمانیا بووە خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەر لە مێژووی جامی جیهانی دوای ئەوەی كۆی گۆڵەكانی گەیاندە 223 گۆڵ.
5- ئەڵمانیا تاكە هەڵبژاردەیە لە مێژووی جامی جیهانی گەورەترین بردنەوە لە بەرازیل تۆمار بكات.
6- هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تاكە هەڵبژاردەیە، كە گەورەترین سەركەوتن لە بەرازیل تۆمار بكات لە نێو یاریگەی خۆی.
7- ئەڵمانیا بووە تاكە هەڵبژاردە لە مێژووی پاڵەوانێتی جامی جیهانی لە خاوەن یاریگا دەباتەوە بە ئەنجامی (7-1) گۆڵ.
8- هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە یەكەم هەڵبژاردەی لە مێژووی پاڵەوانێتیەكە، كە لە یاری پێش كۆتایی 7 گۆڵ تۆمار بكات.
9- هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 5 گۆڵ-ی لە 29 خولەك تۆمار كرد، ئەمەش بووە خێراترین كات بۆ تۆماركردنی زۆرترین گۆڵ لە مێژووی جامی جیهانی.
10- تۆنی كروس خێراترین دوو گۆڵی تۆمار كرد، كاتێك توانی دوو گۆڵی لە دوای یەك لە 69 چركە تۆمار بكات.
رێبین رەمزی
