وێنەیەكی سكۆلاری هەرا دەنێتەوە

وێنەیەكی سكۆلاری هەرا دەنێتەوە
دوای تەواوبوونی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بەرازیل لە چوارچێوەی یارییەكانی پێش كۆتایی جامی جیهانی 2014، كە ئەڵمانیەكان بەئەنجامێكی مێژوویی سەركەوتنیان تۆمار كرد (7-1) گۆڵ و خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی جامی جیهانی، فۆتۆگرافەرەكان وێنەیەكی سكۆلاریان گرتووە، كە بە پەنجەكانی دەستی نیشانەی (7) بۆ یاریزانەكان بەرز دەكاتەوە، كەس هۆكاری ئەم كاری سكولاری نازانێت، چونكە كاتێك سكۆلاری ئەم كاری ئەنجامداوە یارییەكە ئەنجامی (1-0) بوو، بۆیە ئەم وێنەیە چەندین خوێندنەوەی لە لایەن رۆژنامەكان بۆی كراوە.
رێبین رەمزی
Top