بە مەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ پالەوانیەتی نۆروای كەپ كە لە كۆتایی ئەو مانگە لە ولاتی نەرویج دێتە ئەنجامدان هەلبژاردەی لاوانی كوردستان مەشقەكانی چردەكاتەوە بەسەرپەرشتی راهێنەران سەردار سالح و یوسف كاكێ , لە ئێستادا تیپەكە بەشێوەیەكی بچر پچر مەشقەكانی خۆی ئەنجام دەدات وەك دەستپێك بەلام یوسف كاكێ بە سایتی یەكێتی تۆپی پێ كوردستانی راگەیاند كە ئەوان دەستیان كرد بە چركردنەوەی مەشقەكانیان و زیاتر لەیەك یاری دۆستانەش ئەنجام دەدەن , وەك یەكەم یاری خۆ ئامادەكاری ئەمشەو تیپەكە روبەروی تیپی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بویەوە لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فەرەنسۆ هەریری , تیایدا لاوانی كوردستان ئاستێكی یەكجار بەرزیان نیشاندا و توانیان یاریەكە ببەنەوە بە ئەنجامی پێنج گۆل بەرامبەر سێ گۆل , دەستەی راهێنەرانی هەلبژاردەی كوردستان كە پێكهاتون لە راهێنەران سەردار سالح و یوسف كاكێ 25 یاریزانیان دەست نیشانكردوە لەكۆی 55 یاریزان كە سەرەتا بانگهێشت كران و تاقیكرانەوە بەلام تەنها 25 یاریزانیان هێشتەوە وەك لیستی كۆتایی , واشبریارە لە هەفتەی داهاتوو زیاتر لە دوویاری دۆستانەی تر ئەنجام بدەن لە شاری سلێمانی , شایانی باسە 25ی ئەم مانگە تیپی هەلبژاردەی لاوانی كوردستان سەفەر دەكات بۆ ولاتی نەرویج بە مەستی بەشداریكردن لە پالەوانیەتی نۆروای كەپ .
هێمن هەولێری