خوان بیر نات پەیوەندی بە میونخەوە كرد

خوان بیر نات پەیوەندی بە میونخەوە كرد
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لەسەر پێگەی خۆی بەفەرمی ئەوەی راگەیاندوە كەوا هەردوو ئیدارەی یانەی بایرن و ڤالنسیای ئیسپانی گەیشتونە رێكەوتن بۆ دەستبەردار بوونی یاریزانی لاوی یانەكە خوان بیرنات، بایرن ئەوەشی راگەیاندوە كەوا گرێبەستی یانەكەی و خوانی تەمەن 21ساڵ بۆ ماوەی پێنج ساڵە و بەبێ‌ ئاشكرا كردنی بڕی گرێبەستی ناوبراو ، خوا بیرنات لەلایەن یانەكانی ئینگلیزی گرنگی باشی پێدراوە بە تایبەتی لە لایەن هەردوو یانەی توتنهام و لیڤەرپوول ، بەلام خوان یانە پالەوانەكەی خولی ئەلمانیای هەڵبژاردوە و یانەكەش درێسی ژمارەی 18ی پێداوە لە یانەكە، بەرپرسانی وەرزشی لە یانەی بایرن ئەوەشیان ئاشكرا كردوە كە ئەو یاریزانەی بایرن لێ‌ دەگەرا خوانە و خاوەن ئاستێكی بەرزە لە یاری كردن ، لەلایەن خۆشیەوە خوان ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا یاری كردن لە پاڵ ئەو یاریزانە گەورانەی یانەی بایرن و سەرپەرشتی كردنی گواردیلا ئەركێكی زەحمەت و خۆشەیەكی زۆرە بۆ ئەم كە یاری لەم یانەیە بكات.
كارزان كانەبی
Top