باشترین دە یاریزانی جامی جیهانی 2014 بناسە
یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی چەند پێوەرێكی تایبەتی داناوە بۆ دەستنیشانكردنی باشترین یاریزانە لە رووی جولانی لە نێو یاریگا و لێدانی شووت لە دەرەوەی ناوەچەی سزا و پێدانی پاسی تەواو... هتد.
لەم لیستە یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا كەریم بن زیمە لە پلەی یەكەم دێت و رۆدریگیزی كۆڵۆمبی و ڤاران-ی فەرەنسی لە پلەكانی دووەم و سێیەم دێت.
ریزبەندەكە بەمشێوەیە
1- كەریم بن زیمە هەڵبژاردەی فەرەنسا
2- جیمس رۆدریگیز هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا
3- ڤاران هەڵبژاردەی فەرەنسا
4- تیاگۆ سێلڤا هەڵبژاردەی بەرازیل
5- هۆمێلز هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
6- رۆبن هەڵبژاردەی هۆڵەندە
7- دیڤید لویز هەڵبژاردەی بەرازیل
8- نیمار هەڵبژاردەی بەرازیل
9-ستیفان دی فرای هەڵبژاردەی هۆڵەندە
10- فیرتۆگین هەڵبژاردەی بەلژیكا
جێگەی باسە یاریزان میسی توانی لە پێنج یاری چوار گۆڵ تۆمار بكات و لە چوار یاری باشترین یاریزان دەستنیشان كرا، بەڵام نەبوونی ناوی میسی لە لیستەكە بووە جێگەی سەرسوومانی هەموو چاودێرانی بواری تۆپی پێی.
رێبین رەمزی
