یانەی بەرشلۆنە ئاشكرای كرد كە بەبڕە پارەیەكی گران بەها گرێبەستێكی پێشكەشی یانەی پاریس سان جیرمانی فەرەنسی كردووە بۆ بەدەست هێنانی تیاگۆ سیلڤای یاریزانی هێڵی بەرگری یانەكە، ئەوەش دوای ئەم دوو سالە دێت كە توانی ئاستێكی بەرز لەگەل پاریس پێشكەش بكات، رۆژنامە ئیتالیەكانیش لەسەرچاوەیەكی نزیك لە یانە كەتالۆنیەكە ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە گفتوگۆ لە نێوان پاریس سان جێرمان و بەرشلۆنە دەستی پێكردوە بۆ دەستبەردار بوونی تیاگۆ بڕی 50ملیۆن یۆرۆی پێشكەش بە یانە فەرەنسیەكە كردوە، پێشبینی دەكرێت لە دوای تەواو بوونی یارییەكانی جامی جیهانی یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی هاتنی ئەم یاریزانە بە دەزگاكانی راگەیاندن بناسێنێتـت.
كارزان كانەبی