جێگرەوەی نیمار تووشی پێكان هات

جێگرەوەی نیمار تووشی پێكان هات
دوای ئەوەی ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل نیمار تووشی پێكانێكی قورس هات لە پشتی بووە هۆكاری دووركەوتنەوەی لە یارییەكانی جامی جیهانی، بۆیە رۆژنامەكانی بەرازیل و جیهان و چاودێرانی وەرزشی باسیان لە جێگرەوەی نیمار دەكرد، كە رەنگە لە شوێنی ئەو ویلیان ئەستێرەی چێڵسی یاری بكات.
لە كاتی ئەنجامدانی مەشقی رۆژی شەممە هەڵبژاردەی بەرازیل تووشی شكستێكی تر هات، كاتێك ویلیان لە كاتی مەشقی تووشی پێكانێكی سەخت هات لە پشتی نەیتوانی مەشقی هەڵبژاردەكەی تەواو بكات، تا ئێستا پزیشكی بەرازیل هیچ شتێكی لەبارەی جۆری پێكانەكەی ئەم یاریزانیان باس نەكردووە، بەڵام بە پێی پشكنینی سەرەتایی جۆری پێكانەكە سەخت نییە وەكو پێكانی نیمار.
رێبین رەمزی
Top