دی ماریا ماڵئاوایی لە جامی جیهانی كرد

دی ماریا ماڵئاوایی لە جامی جیهانی كرد
رۆژی شەممە لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی 8ی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و بەلژیكا رووبەروی یەكتر بوونەوە، لەم یارییە ئەرژەنتینیەكان توانیان خۆیان بگەینە قۆناغی پێش كۆتایی دوای ئەوەی یارییەكەیان بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ بردووە، لەم یارییە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین تووشی لێدانێكی قورس هات، دوای ئەوەی یاریزانی هەڵبژاردەكە دی ماریا تووشی پێكانێكی سەخت هات لە رانی لە گێمی یەكەمی یارییەكە، هەرچەندە راپۆرتی فەرمی لەسەر جۆری پێكانەكەی دی ماریا باس نەكراوە، بەڵام رۆژنامەكانی ئەرژەنتین تەئكیدیان لەوە كردووە، كە دی ماریا تا كۆتایی جامی جیهانی لە هەڵبژاردەكەی دووركەوتەوە.
دی ماریا یەكێكە لە ئەستێرەكانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەم پاڵەوانێتیە دوای میسی، هەڵبژاردەكەی وڵاتەكەی بگەێنێتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی.
رێبین رەمزی
Top