نیمار لە كارەسات رزگاری بوو
ئەم رادیۆیە گوتی: بە پێی پشكنینی شوێنی پێكانی نیمار ئەگەر هاتوو لێدانی یاریزانی هێڵی بەرگری كۆڵۆمبیا زۆنگا تۆزێك لەسەرەوی پشتی نیمار بوایە ئەوە كۆتایی بە ژیانی وەرزشی نیمار دەهات و تووشی شلل دەبوو و نەیتوانی بەهیچ شێوەیەك لەسەر پێی بوستێتەوە.
بە پێی ئەم هەواڵە ئەوە دەسلمێنێت، پێكانەكەی نیمار مەترسیدار و ترسناكە و مەترسی لەسەر ژیانی ئەم ئەستێرەیە هەیە و هەروەها بە پێی راپۆرتەكانی پزیشكی هەڵبژاردەی بەرازیل، كە دەڵێت نیمار ماوەی 6 هەفتەی پێویستە تا دەگەرێتەوە نێو یاریگا، بەڵام راپۆرتە نافەرمییەكان باس لەوە دەكەن، كە رەنگە نیمار تا 7 مانگ نەتوانێت یاری تۆپی پێی ئەنجام بدات.
جێگەی باسە پێكانەكانی پشت یەكێكە لە مەترسیدارترین پێكانە بۆ یاریزانی تۆپی پێی، نموونەش یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند گاندوگان كە لە ساڵی 2013 تووشی پێكانی پشت هات و تا ئێستاش لە پێكانەكەی چاك نەبیتەوە.
رێبین رەمزی
