دوای ئەوەی رۆژی هەینی یارییەكانی قۆناغی 8ی جامی جیهانی 2014 لە وڵاتی بەرازیل بەرێوەچوو، لە یاری هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و كۆڵۆمبیا كە یارییەكە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لە بەرژەوەندی بەرازیلیەكان بوو، بەڵام ئەستێرەی كۆڵۆمبیا و گۆڵكاری پاڵەوانێتیەكە جیمس رۆدریگیز توانی مێژوویەكی تر بۆ خۆی تۆمار بكات كاتێك توانی بۆ پێنجەم یاری لەسەرە یەكدی لە جامی جیهانی گۆڵ تۆمار بكات و ببێتە یاریزانی 12 لەسەر ئاستی مێژووی جامی جیهانی ئەم ریكۆردە تۆمار بكات.
خاوەنی ریكۆردی جیهانی هەردوو ئەستێرە جۆستین فۆنتین و جیرزینۆیە كاتێك توانیان لە شەش یاری لەسەر یەكدی لە جامی جیهانی گۆڵ تۆمار بكەن.
جێگەی باسە رۆدریگیز ئەستێرەی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و یانەی مۆناكۆ ئێستا لە پێشەنگی گۆڵەكارانی پاڵەوانێتیەكە دێت بە تۆماركردنی 6 گۆڵ هەرچەندە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەكات.
رێبین رەمزی