دیگۆ سیمۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەوەی رەتكردەوە كە دیگۆ جودین بیر لە جێهێشتنی یانەكە بكاتەوە دوای جێهێشتنی یاریزان و گۆڵكاری تیپەكە دیگۆ كۆستا بۆ یانەی چێلسی، پێگەی سپۆرت مۆل ئەوەی لە زاری راهێنەری یانەكە دووپات كردۆتەوە كەوا جودین بەهیچ شێوەیەك بیر لە جێهیشتنی یانەكەی ناكاتەوە كە ئەم وەزرە توانی دوو ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنێت لە چامپینوس لیگ و خولی ئیسپانی ،لەلایەن خۆشیەوە جودین ئەوەی دووپات كردەوە كە ئەمساڵیش ڕابەرایەتی یانەی ئەتلەتیكۆ دەكات لە خولەكانی ئیسپانیا و خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا، سیمۆنیش پێ وایە كەسایەتی دیگۆ زۆر گرنگە بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ ، گرێبەستی دیگۆش بۆ ماوەی چوار ساڵ بووە لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ كاتێك لەبەرامبەر 8ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ڤیاریال هاتۆتەوە یانەی مەدریدیەكە لە ساڵی 2010لە كۆی ئەنجامدانی 164یاریش توانیوەتی 14گۆڵ بۆ یانە ئیسپانیەكە تۆماربكات.
كارزان كانەبی