ڕەنگە سیمۆنی بۆ شوێنی دیل بۆسكی یان سابێلا بێت

ڕەنگە سیمۆنی بۆ شوێنی دیل بۆسكی یان سابێلا بێت
رۆژنامەی دیلی میلی ئینگلیزی ئەوەی بلاو كردۆتەوە كەوا دیگۆ سیمۆنی راهێنەری بەرەگەز ئەرچەنتینی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەبێتە شوێن گەرەوەی یەكێك لەم دوو ڕاهێنەرانەی كە لە جامی جیهانی وڵاتـی بەرازیل بەداربووینە، بە پێ پێشبینیەكان ڕەنگە ببێتە شوێن گەرەوەی دیل بۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەهۆی ئەو شكستەی لە جامی جیهانی دووچاری هات و لە قۆناغی یەكەم مالئاوایی كرد،هەندێكیش پێیان وایە دەبێتە شوێن گەرەوەی ئەلیخاندرۆ سابێلای ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كە تیپەكەی لە فۆناغی هەشتە ئەگەر شكست بێنی لەم قۆناغە، ، دیل میلی بەریتانی ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە سیمۆنی حەز بە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دەكات.
جێگەی باسە ئێستا سابیلا كێشەی لەگەڵ ئەستێرەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لیۆنیل میسی هەیە لە شوێنی جل گۆرینی یاریزانان لەگەڵی دروست بووە.
كارزان كانەبی
Top