شاكیرا بەشداری لە ئاهەنگی یاری كۆتایی جامی جیهانی دەكات
وا بڕیارە كاتژمێر 8.20 خولەكی شەو بە كاتی كوردستان لە رۆژی (13/7/2014) هەردوو گۆرانبیژ (سانتانا، وایكلیف، ئەلیكسندر پیریس) گۆرانی فەرمی جامی جیهانی لە یاریگەی ماراكانا بڵێن پاشان ئەستێرەی جیهانی شاكیرا بۆ جاری سێیەم لەسەر یەكدی بەشداری لە ئاهەنگی جامی جیهانی دەكات كاتێك گۆرانی (لا لا لا لا) تایبەت بەم پاڵەوانێتیە لەگەڵ هونەرمەند كارلینۆس براون بڵێت.
پاشان تیپێكی میللی (رقەسە سامپا) پێشكەش دەكەن ئەمەش دەبێتە كۆتایی پرۆگرامی یاری كۆتایی جامی جیهانی 2014.
رێبین رەمزی
