میسیەكەی ئوسكوتلەندی دەچێتە لشبۆنە

میسیەكەی ئوسكوتلەندی دەچێتە لشبۆنە
رایان جولد ناسراو بە میسیەكەی ئوسكوتلەندا ،یاریزانی هێلی ناوەڕاستی یانەی دندی یونایتدی ئوسكوتلەندی پەیوەندی كرد بە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەی پورتوگالی كرد بەرامبەر 3ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی بۆ ماوەی شەش ساڵ لە ریزی یانە پورتوگالیەكە دەبێـت، لەبەرامبەریشدا یاریزانی ناوبراو هەركاتێك ریزی یانە جێبهێلێت دەبێت بڕی 47ملیۆن جونیە بداتە یانە پورتوگالیەكە، رایانی تەمەن 18ساڵ بۆ وەزی داهاتوو لەگەڵ چەندین ئەستێرە بەشداری یارییەكانی چامپیۆنس لیگ دەكات، رایان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوسكوتلەندی خوار تەمەنی 21ساڵ لە وڵاتی بەریتانیا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردوە بۆتە جێگای سەرەنجی زۆربەی یانەكانی جیهانی بە تایبەت یانەكانی ئیگلیزی چاودێری وردی ئەم یاریزانە دەكەن، لەگەڵ یانەی یونایتدیش لە كۆی ئەنجامدانی 38یاری هەشت گۆڵی تۆماركردوە.
كارزان كانەبی
Top