كامیرۆن یاری بە ئەنجامەكانی جامی جیهانی كردووە

كامیرۆن یاری بە ئەنجامەكانی جامی جیهانی كردووە
رۆژنامەی دیر شبیجل ئەلمانی بۆمبێكی تەقاندووە، كە باس لەوە دەكات 7 یاریزانی هەڵبژاردەی كامیرۆن دەستیان لە یاریپێكردنی ئەنجامی یارییەكەی كامیرۆن و كەرواتیا هەیە، كە هەڵبژاردەی كرواتیا توانی یارییەكە بە ئەنجامی (4-0) گۆڵ بباتەوە.
رۆژنامە گوتی: ویلسۆن راج بیرومال سەنگافوری پاشای یاریكردن بە ئەنجامی یارییەكانی تۆپی پێی تەئكیدی لەوە كردووە، كە یارییەكەی كامیرۆن و كەرواتیا فرۆشراوە و یاری بە ئەنجامە كراوە، 7 سێوەی تێكچوو لەگەڵ هەڵبژاردەی كامیرۆن بەشدارییان لەم فرۆشتنە كردووە .
مەبەست لە 7 سێوەی تێكچوو واتا 7 یاریزانی هەڵبژاردەی كامیرۆن دەستیان لە گۆرینی ئەنجامی یارییەكە هەبوو، بەرێوەبەری ئەمنی فیفا (رالف میتشكە) لەسەر ئەم بابەتە هاتە قسە و گوتی: هیچ بەڵگەیەك لەسەر ئەم قسانە نییە تا ئێستا، كە بسلمێنێت یارییەكانی مۆندیال فرۆشرابێت.
جێگەی باسە ویلسۆن راج بە پاشای دەستكاری یارییەكان دەناسرێتن چونكە 6 پرسی تیگەلاوبوونی لە فرۆشتنی یارییەكان لە 20 ساڵی رابردوو هەبووە و دادگایی كراوە.
رێبین رەمزی
Top