رۆجیە فیدرێر نیگەرانە

رۆجیە فیدرێر نیگەرانە
ئەستێرەی یاری تێنسی سەرزەوی رۆجیە فێدرێر بەرەگەز سویسری هەست بە نیگەرانی دەكات دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سویسرا لە قۆناغی 16 ماڵئاوایی لە جامی جیهانی كرد پاش دۆراندنی بەرانبەر هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لە كاتی زیادكراوی یارییەكە.
رۆجیە فیدریر بە ورێكی بەرز سەیری یارییەكەی دەكرد و هیوای دەخواست، كە وڵاتەكەی بگاتە قۆناغە 8، بەڵام گۆڵی دی ماریا لە خولەكی 117ی یارییەكە خەونەكەی فیدرێر و وڵاتەكەی لە چاڵ نا و لە قۆناغی 16 ماڵئاوایی كرد.
دوای تەواوبوونی یارییەكە فیدریر دەستخۆشی لە یاریزانانی وڵاتەكەی كرد بەهۆی ئەم ئاستە بەرزە و هیوای خواست لە پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو ئەنجامی باشتر بە دەستبهێنن.
رێبین رەمزی
Top