هاندەرێك هاتە نێو یاریگەی یارییەكەی ئەمەریكا و بەلژیكا

هاندەرێك هاتە نێو یاریگەی یارییەكەی ئەمەریكا و بەلژیكا
لە كاتی بەرێوەچوونی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی ئەمەریكا و بەلژیكا لە قۆناغی 16ی جامی جیهانی 2014، كە هەڵبژاردەی بەلژیكا توانی یارییەكە بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لە ئەمەریكا بباتەوە و بگاتە قۆناغی 8ی پاڵەوانێتیەكە، هاندەرێكی بەرازیلی هاتە نێو یاریگا و درێسێكی لەبەر كردبوو لەسەری نووسرابوو (مندالەكانی فافێلا رزگار بكەن).
دوای ئەوەی ئەم هاندەرە دەستگیر كرا و لە لایەن پۆلیس، ئاشكرابوو هۆكاری ئەم كارە بۆ كاری خێرخوازی بووە، چونكە لە شاری ریودیۆ جانێرۆ-ی بەرازیلی زیاتر لە 12 ملیۆن كەس ژیان بەسەر دەبات و زۆربەیان لە ناوچەی نایاسایی دەژین و یەكێك لەم ناوچانە ناوی (فافیلا)یە و فافیڵا شوێنێكە، كە زۆربەی كات كاری دزین و رفاندن و كوشتن و مادە هۆشبەرەكانی لی ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top