بەفەرمی دیگۆ كۆستا چووە چێڵسی

بەفەرمی دیگۆ كۆستا چووە چێڵسی
رۆژی سێشەممە یانەی چێڵسی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دیگۆ كۆستا مۆركرد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە ریزی ئەم یانەیە یاری بكات.
یانەی چێڵسی بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە مەبەستی وەرگرتنی دەستبەرداربوونی ئەم یاریزانە لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و چاوەڕوان دەكرێت لەبەرانبەر ئەم گرێبەستەدا یاریزانی هەڵبژاردەی بەلژیكا لۆكاكۆ بچێتە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەشێوەی خواستن.
جێگەی باسە یانەی چێڵسی بەفەرمی دەستبەرداری هەریەكە لە یاریزانان (ئەشلی كۆڵ، فرانك لامپارد، سامۆێل ئیتۆ) بوو و هەروەها چاوەڕوان دەكرێت یاریزان لۆكاكۆ بەردەوام نەبێت و هەروەها تا ئێستا تەنیا گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی بەرشلۆنە فابریگاس مۆركردووە شانبەشانی دیگۆ كۆستا.
رێبین رەمزی
Top