دی ماریا: میسی باشترین یاریزانی جیهانە
دی ماریا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركا گوتی: زۆر گونجاوە پشت بە میسی ببەستین لە جامی جیهانی، لەبەر ئەوەی باشترینە لە جیهان ئەو كاری ئەو دیكات، كەس ناتوانێت ئەنجام بدات و ی: جێگەی دڵخۆشیە لەگەڵ ئێمە لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین یاری دەكات.
زیاتر گوتی: میسی دەبێتە گۆڵكاری جامی جیهانی و ئێستا بە كاتێكی زێرین تێپەر دەبێت.
ئەم لێدوانی دی ماریا لە كاتێكدایە، كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاوری دی ماریا لە یانەی ریال مەدرید یاری دەكات بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان كرا بۆیە ئەم لێدوانی دی ماریا رەنگە كێشە و گرفت لە نێوان ئەم دوو یاریزان دروست بكات لە یانەی ریال مەدرید.
رێبین رەمزی
