لە خولی پلە یەكی عێراقی...ئەمڕۆ سلێمانی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی شەرگات ئامادەیە

لە خولی پلە یەكی عێراقی...ئەمڕۆ سلێمانی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی شەرگات ئامادەیە
لە میانی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی عێراق لە دووەم یارییەكانی خولەكە دا، یانەی سلێمانی لە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ڕووبەرووی یانەی شەرگات دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی سلێمانی ئامادەكارییەكی باشیان كردوە بۆ ئەوەی سێ‌ خاڵی یارییەكە بە دەستبهێنن و پێشەنگی یانەكان بپارێزن، لەبەرامبەریشدا یانەی شەرگات دوای ئەوەی لە یاری ڕابردوو لە بەرامبەر یانەی مەسافی نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكات بۆیە چاوی لە سێ‌ خاڵی یارییەكەیە، لەلایەكی دەیكەوەش لەسەر یاریگای یانەی وەرزشی برایەتی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی دووز و مەسافی باكوور ڕووبەرووی یەكتر دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە هەموو هەولێكیان دەخەنە گەڕ بۆ سەركەوتن و بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە
، یانەی دووز بەهیوای قەرەبووكردنەوەی یاری ڕابردوو كە دووچاری شكست هات لەبەرامبەر یانەی سلێمانی ، یانەی مەسافی باكوریش بە هیوای سەركەوتنە لەم یارییە.
كارزان كانەبی
فۆتۆ/ئیسماعیل رەئوف
Top