فێرگسۆن هەڵەیەكی تری مێژووی ئەنجامداوە
رۆژنامەكە زیاتر ئاشكرای كرد و گوتی: لە ساڵی 2010 چەند بەرێوەبەری كاری یاریزانان بڕیاریان دا یاریزانی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا رۆدریگیز پێشكەش بە یانەی مانچستەر یۆنایتد بكەن بە بڕی (5) ملیۆن جنیە ئەسترلینی، بەڵام راهێنەر ئەلێكس فێركسۆن رازی نەبوو ئەم گرێبەستە مۆربكات لە شوێنی ئەو گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی پورتوگالی ئەنجام دا.
ئەم هەڵەی فێرگسۆن یەكەم جار نییە روودەدات، بەڵكو هەمان هەڵە لەگەڵ ئەستێرەی فەرەنسی بۆل بۆگبا دووباربووە، كاتێك فێرگسۆن ئەم یاریزانەی بە بێ بەرانبەر پێشكەشی یانەی یۆڤانتوس كرد دواتر بووە یەكێك لە ئەستێرەكانی جیهان.
جێگەی باسە دوای رەتكردنەوەی لە لایەن یانەی مانچستەر یۆنایتد رۆدریگیز لە ساڵی 2010 چووە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی پاشان لە وەرزی 2013-2014 چووە یانەی مۆناكۆی فەرەنسی، ئێستا رۆدریگێز لە پێشەنگی گۆڵكارانی جامی جیهانیە بە تۆماركردنی 5 گۆڵ.
رێبین رەمزی
