نیمار كتێبیك لەسەر ژیانی خۆی بڵاودەكاتەوە

نیمار كتێبیك لەسەر ژیانی خۆی بڵاودەكاتەوە
ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیل و یانەی بەرشلۆنە نیمار كتێبێكی تایبەت بە ژیانی خۆی چاپكرد و لە ئێستا لە گشت كێتبخانەكانی جیهان دەفرۆشێت، لەم كتێبەدا چەندین نهێنی ژیانی خۆی ئاشكرا كردووە لە رەتكردنەوەی گرێبەستی ریال مەدرید و چیڵسی و چۆنیەتی گەیشتنی بەم ئاستە، كتێبەكە بەناوی (ژیانی نیمار)، لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا نیمار بەشێك لە نووسینەكان ئەم كتێبی ئاشكرا كرد، كە بە یارمەتی باوكی نووسراوە چەندین نهێنی تایبەتی نیمار باسكراوە.
سەرەتا دایكی نیمار گوتی: نیمار تەمەنی چوار مانگ بوو تووشی رووداوێكی مەترسیداری ئۆتۆمبێل بووین، لەم رووداوە نیمار لەنێو ئۆتۆمبێل ون بوو هەموومان گوتمان نیمار ون بوو و مردووە، بەڵام كە پیاوانی پۆلیس گەیشتنە لامان توانیان نیمار بدۆزنەوە و تووشی برینێكی بچووك بوو.
دواتر باوكی نیمار نهێنیەكی تری ئەم یاریزانی ئاشكرا كرد و گوتی: لە تەمەنی 13 ساڵی نیمار چووە یانەی ریال مەدرید بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە و یانەكە زۆر سەرسامی ئاستی ئەم یاریزانە بوون بۆیە گرێبەستێكی گرانبەهایان پێشكەش كرد و هەروەها گشت خاڵەكانی گرێبەستەكە لەبەرژەوەندی ئێمە بوو، بەتایبەتی كە خاڵیك لە گرێبەستەكە هەبوو نیمار و خۆشكی تا تەواوكردنی خوێندن لە كۆلێژ لەسەر ئەستۆی یانەكە دەبێت گرێبەستەكەم مۆركرد تەنیا گرێبەستی دایكی مابوو، بەڵام دوای مانەوە هەفتەیەك لە ئیسپانیا ئەو كات ژیانی ئەم وڵاتە خۆش نەبوو و بیری بەرازیلیمان دەكردووە بەتایبەتی خواردنی ئەم وڵاتە بۆیە گرێبەستی ئەم یانەیەمان رەتكردووە و گەراینەوە بەرازیل، چونكە گرنگیمان بە پارە نەدەدا.
دواتر نیمار سەبارەت بە رەتكردنەوەی گرێبەستی یانەی چێلسی لە ساڵی 2010 گوتی: لە كۆبوونەوەیەك بووم لەگەڵ سەرۆكی یانەی سانتۆس بۆ ئەوەی هەواڵی هاتنی گرێبەستێكی گرانبەهام بداتی لە یانەی چێڵسی لە گەرمەی قسەكردن بووین، یەكسەر كارەبا كوژایەوە و سەرۆكی یانە دەستی بۆ كورسی سەرۆك برد و پێ راگەیاندم، كە ئەم كورسیە بۆ كەسێكی پاڵەوان و وەرزشوانە بۆیە ئەگەر ئەتو لەگەڵ ئێمە مایەوە ئەوە دەبێتە هەنگای یەكەم بۆ ئەوەی ببیە سەرۆك یانە، ئەم قسەی سەرۆك یانە سەرەتای بیركردنەوەم بۆ رەتكردنەوەی گرێبەستی چێڵسی.
دواتر نیمار گوتی: بیلیە ئەستێرەی بەرازیل پەیوەندی پێوە كردم و داوای لێكردم لە یانەی سانتۆس بمینێمەوە، بۆیە منیش گرێبەستی ئەم یانەیەم رەتكردووە، چونكە شتێكی باش بوو بۆ خۆم و خانەوادەكەم.
Top