دوای تەواوبوونی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و شیلی لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی جیهانی، لەم یارییە بەرازیلیەكان توانیان سەركەوتن تۆمار بكەن دوای ئەوەی یارییەكەیان بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا بردووە و جۆلیۆ سیزار بووە پاڵەوانی یارییەكە، هەر لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكە كاپتنی هەڵبژاردەوی بەرازیل تیاگۆ سیلڤا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەكان نهێنی سەركەوتنی هەڵبژاردەكەی ئاشكرا كرد و گوتی: جۆلیۆ سیزار گۆڵچی پێش دەستپێكردنی لێدانی سزا، بە هاورییەكانی گوت كە ئەو دەبێتە پاڵەوانی یارییەكە.
سیلڤا زیاتر گوتی: جۆلیۆ سیزار گوتی لەم یارییە بە متمانەوە دەبینەوە و سێ لێدانی سزا دەگەرێنمەوە.
جێگەی باسە سیزار لەم یارییە توانی دوو لێدانی سزا بگەرێنتەوە و لێدانی كۆتایی بە ستوون كەوت و هەڵبژاردەكەی گەیاندە قۆناغی 8ی جامی جیهانی 2014 بۆ رووبەروونەوەی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا.
رێبین رەمزی