خێراترین 10 یاریزانی جامی جیهانی 2014 بناسە

خێراترین 10 یاریزانی جامی جیهانی 2014 بناسە
یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) بەفەرمی لیستی خێراترین 10 یاریزانی بەشداربوو لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی 2014 بڵاوكردووە، كە تیاییدا یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندە ئەرین رۆبن لە پلەی یەكەم دێت دوای ئەوەی لە یاری ئیسپانیا توانی گۆڵێكی جوان تۆمار بكات و بە خێرایی زیاتر لە (37)كم، ئەمەش خێراترین 10 یاریزانی جامی جیهانی 2014:
1- یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندە رۆبن
2- یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ
3- یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە رەحیم ستیرلینگ.
4- یاریزانی هەڵبژاردەی كۆستاریكا جویل كامبڵ.
5- یاریزانی هەڵبژاردەی شیلی سانشێز
6- یاریزانی هەڵبژاردەی ئیكوادۆر ئەنتۆنیۆ ڤالنیسا.
7- یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە دانییل ستۆردیج.
8- یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا خۆردی ئەلبا.
9- یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژنتین دی ماریا.
10- یاریزانی هەڵبژاردەی سویسرا شاكیری.
حێگەی باسە ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، ئەم لیستە ناوەی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لیۆنێل میسی تێدا نەبوو، هەرچەندە لە لیستی پێشوو لە پلەی پێنجەم بوو.
رێبین رەمزی
Top