كلینی پشتگیری لە سوارێز دەكات
كلینی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان دوای دەرچوونی بڕیارەكە گوتی: راگرتنی سوارێز بەمشێوەیە بڕیارێكی قورسە و لە شوێنی خۆی نەبوو، من هەست بە خۆشی ناكەم هەروەها هەستی تۆڵەكردنەوەشم نییە و هەست بە تۆریش ناكەمن ئەم كارە لە نێو یاریگا روویدا و لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكە تەواو بوو.
لە درێژەی قسەكانیدا كلینی گوتی: لە كاتی ئێستا تەنیا بیركردنەوەم لە لای سوارێز و خێزانەكەیدایە، چونكە لەم كاتەدا بە كاتێكی قورس و ناخۆش تێپەر دەبن، هەرچەندە تەئكیدم لەوەی، كە بڕیارەكان بە لەشوێنی خۆی دەبێت، بەڵام ئەم بڕیاری دژی سواریز گونجاو نەبوو و زۆر قورس بوو.
لە كۆتایی قسەكانیدا كلینی گوتی: هیوادارم لە كاتی ئێستادا فیفا رێگە بە سوارێز بدات لەگەڵ هاورێیەكانی بمینێتەوە لە بەرازیل بۆ ئەوەی هانی هاورێیەكانی بدات لە نێو یاریگا.
جێگەی باسە ئەم بڕیاری فیفا دەبێتە هۆی دووركەوتنەوەی سوارێز لە یاریكردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرگوای تا ساڵی 2016 و هەروەها یانەی لیڤەرپوول بۆ ماوەی دوو مانگ لە خولی ئینگلیزی لەم یاریزانە بێبەش دەبێت و هەروەها ناتوانێت بەشداری لە یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات تا سزایەكی تەواو دەبێت.
رێبین رەمزی
