ویلیان:بەرازیل تەنیا نیمار نیە

ویلیان:بەرازیل تەنیا نیمار نیە
بۆرجیس ویلیان یاریزانی ئەستێرەی یانەی چێلسی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی بەرازیل ڕەتی كردەوە كەوا نیمار هەموو شتێك بێت لە هەڵبژاردەی بەرازیل، هەڵبژاردەكەش پشت بەم یاریزانە ببەستێ‌، گوتیشی سەركەوتنی هەڵبژاردەی بەرازیل هەموومان بەیەكەوە بەشداری یارییەكان دەكەین و ئاستی خۆمان پێشكەش دەكەین، هەمووشمان بەرپرسیارتیمان لەسەر شانە لە یارییەكان ، گوتیشی: نیمار ئەستێرەیەكی گەروەیی بەرازیلە لە هەڵبژاردەی بەرازیل رۆل و پێگەی خۆی هەیە و لەسەر ئاستی جیهانیش یەكێكە لە باشترینەكان ئێمەش لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەمان یاری بە كۆمەل دەكەین نەك تەنیا یەك یاریزان یاری بكات، هەموو پاڵەوانیتیەكیش یەكەم یاری قورس دەبێت بەشداری بكات و هاندەرانیشمان رۆلێكی كاریان بینیوە تاكوئێستا لە یارییەكانكانمان.
هاندەرانی هەڵبژاردەكەشمان رۆڵی كارایان بینیوە لە نێو یاریگاو بەیاریزانی ژمارە 12دەناسرێن لە نێو یاریگا.
كارزان كانەبی
Top