خێراترین 10 گۆڵ لـــــە مــــێژووی جامی جیهانی

خێراترین 10 گۆڵ لـــــە مــــێژووی جامی جیهانی
ئێستا لە بەرازیل یارییەكانی جامی جیهانی 2014 بەردەوامە و ركابەرییەكی بەهێز لە نێوان هەڵبژاردەكان هەیە، لەم مۆندیالە تا ئێستا خێراترین تۆمار كرا، كاتێك یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمەریكا دیمبسی توانی گۆڵی یەكەم بۆ هەڵبژاردەكەی بەرانبەر هەڵبژاردەی گانا لە چركەی 30 تۆمار بكات، ئەمەی خوارەوەش خێراترین 10 گۆڵ لە مێژووی جامی جیهانی لە دەستپێكردنی و تا ئێستا.


1-هاكان شوكر
هاكان شوكر یاریزانی هەڵبژاردەی توركیا لە جامی جیهانی 2002 توانی لە چركەی 11 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەكەی لە هەڵبژاردەی كۆریای باكوور تۆمار بكات.

2-فاتسلاف مایسك
فاتسلاف مایسك یاریزانی هەڵبژاردەی چیكوسلۆڤاكیا لە جامی جیهانی 1962 توانی گۆڵێك بۆ هەڵبژاردەكەی لە چركەی 16 لە هەڵبژاردەی مەكسیك تۆمار بكات.

3-ئارنست لینر
ئارنست لینر یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە جامی جیهانی 1934 توانی لە چركەی 25 گۆڵ لە هەڵبژاردەی نەمسا تۆمار بكات.

4-برایان رۆبسۆن
برایان رۆبسۆن یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە لە جامی جیهانی 1982 توانی لە چركەی 27 گۆڵ لە هەڵبژاردەی فەرەنسا تۆمار بكات.

5-كلینت دیمبسی
كلینت دیمبسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمەریكا لە جامی جیهانی 2014 توانی لە چركەی 30 گۆڵ لە هەڵبژاردەی گانا تۆمار بكات.
6-ئیمێل فینانت
ئیمێل فینانت یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە جامی جیهانی 1938 توانی لە چركەی 35 گۆڵ لە هەڵبژاردەی بەلژیكا تۆمار بكات.

7-ئارنە نێبرگ
ئارنە نێبرگ یاریزانی هەڵبژاردەی سوید لە جامی جیهانی 1938 توانی لە چركەی 35 گۆڵ لە هەڵبژاردەی هەنگاریا بكات.

8-برنار لاكۆمب
برنانر لاكۆمب یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە جامی جیهانی 1978 توانی لە چركەی 37 گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بكات.

9- فلۆریان ئەلبێرت
فلۆریان ئەلبێرت یاریزانی هەڵبژاردەی هەنگاریا لە جامی جیهانی 1962 توانی لە چركەی 50 گۆڵ لە هەڵبژاردەی بۆلگاریا تۆمار بكات.

10-دالبرت دیسۆ
دالبرت دیسۆ یاریزانی هەڵبژاردەی رۆمانیا لە جامی جیهانی 1930 توانی لە چركەی 50 گۆڵ لە هەڵبژاردە پیرۆ تۆمار بكات.
Top