بەناوبانگترین كچە هاوڕێیەكانی یاریـــــــزانانی بەشداربووی جامی جیهانی 2014
ئا/ رێبین رەمزی
شاكیرا:
شاكیرا كچە گۆرانبێژی بەناوبانگی كۆڵۆمبی، كە خۆی لوبنانیە تەمەنی 37 ساڵە و هاوڕێ یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنە جیرارد پیكیە.
شاكیرا و پیكیە لەكاتی تۆماركردنی گۆرانیی بە فەرمی بۆ جامی جیهانی 2010 یەكتریان ناسی بوونە هاوڕێی نزیكی یەكتر ئێستا هەردووكیان خاوەن منداڵێكن بەناوی میلان لە دایكبووی ساڵی 2013یە.
ئیرینا شایك:
ئیرینا شایك كچە نمایشكەری جل و بەرگی بەناوبانگی رووسی و هاوڕێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ریال مەدرید كریستیانۆ رۆناڵدۆیە، ئیرینا شایك ناوبانگی خۆی لە بەشداریكردنی یەكێك لە كلیپەكان كرد، هەروەها بەشداری لە نواندنی فیلیمێك كردووە.
سارە كاربۆنێرۆ:
سارە كاربۆنێرۆ كچە بێژەری دیاری بواری وەرزش لە ئیسپانیا و هاورێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید ئیكەر كاسیاس، سارە تەمەن 30 ساڵە، سارە لە كاتی یارییەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشێوەیەكی شێتانە لە پەیژەكان هانی كاسیاس دەدات.
یولانسی سنایدر:
یولانسی سنایدر ئەكتەری دیاری ئیسپانی و خێزانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندە و یانەی گەلاتەسرای شنایدرە، یولانسی تەمەن 29 ساڵە و لە ساڵی 2010 شووی بە شنایدر كرد.
ئیدرۆنی:
ئیدرۆنی كچە گۆرانبێژی بەناوبانگی ئیسپانی لە بواری بۆب و هاوڕێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی مانچستەر یۆنایتد دی خیا، ئیدرۆنی تەمەنی 28 ساڵە.
میشلا:
میشلا كچە هونەرمەندی بواری سینمای ئیتاڵی و خێزانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە ئەكویلانی و تەمەنی 26 ساڵە و خاوەن منداڵێكن بەناوی ئەرۆرا.
ئۆسكانا ئەندرسۆن:
ئۆسكانا ئەندرسۆن نمایشكەری جل و بەرگی بەناوبانگی رووسی و ئەكتەری پرۆگرامە راستیەكان و خێزانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی سوید ویلهامسۆن، ئەم خانمە تەمەنی 29 ساڵە و لە ساڵی 2010 شووی بە ویلهامسۆن كرد و دوو منداڵی هەیە بەناوی نایۆمی و لیون.
ئانا كاترین:
ئانا كاترین كچە مۆدیلز و گۆرانبێژی بەناوبانگی ئەڵمانی و هاوڕێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و بایرن میونیخ گۆتزە، ئانا تەمەنی 28 ساڵە.
