جێگری سەرۆكی یانەی هەولێر داوای هاوكاری لە حكوومەت دەكات

جێگری سەرۆكی یانەی هەولێر داوای هاوكاری لە حكوومەت دەكات
بەهۆی ئەم قەیرانە داراییە جێگری سەرۆكی یانەی هەولێر مەحمود عەزیز بە راشكاوانە باسی كێشە و گرفتی یانەی هەولێر لە رووی داراییە كرد لە ئەكاونتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فیسبووك داوای هاوكاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، ئەمەش دەقی نووسینەكەی مەحمود عەزیز جێگری سەرۆكی یانەی هەولێر لەباری كێشەی دارایی یانەكە.
(دوای بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە كۆتایی هێنانی خولی عێراق، من وەكو جێگری سەرۆكی یانەی هەولێر زۆر بە راشكاوانە دەڵێم ئێستا یانەی هەولێر لە وەزعێكی زۆر خراپ دایە لە رووی داراییەوە و نزیكەی 4 چوار ملیار دینارمان پێویستە بۆ دانەوەی قەرزەكانی یانە لەم كاتەدا، دەبوایە بۆندی یاریزانەكان سەرف بكەین لەبەر نەبوونی پارە نەمان توانی پارەی گرێبەستی یاریزانەكان بدەین، بۆیە حەز دەكەم بۆ هەلایەك ئاشكرا بكەم، كە زیاتر لە 6 مانگە مووچەی و بۆندی یاریزانەكانی تری یارییەكان نەدراوە جگە لە قەرزی هۆتێل و كۆمپانیای بلیتی فرۆكە و چێشتخانە و پارەی كرینی جل و بەرگی تیپەكان و هەروەها دەبێت بۆ جامی یەكێتی ئاسیا ناوی یاریزانەكان بۆ یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بنیرین بۆ قۆناغی 8 و تیپەكەمان پێویستی بە گۆرانكاری هەیە، بۆیە ئەگەر بودجەمان بۆ دابین نەكرێت لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری زەحمەت دەبێت لە رووی درووست كردنی تیپێكی باش و ناوی كوردستان لە پاڵەوانێتیەكانی ئاسیا بەرزبكەینەوەله و دەستەی كارگێری یانەكە لە هەوڵ و كۆششێكی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی تیپێكی بەهێز بۆ پاڵەوانێتیەكە ئامادە بكەین و دڵی هاندەرانی خۆشەویست خۆش بكەین، چونكە جەماوەری هەولێر شایستەی هەموو شتێكە)
Top