بەفەرمی براڤۆ چووە بەرشلۆنە

بەفەرمی براڤۆ چووە بەرشلۆنە
كەمێك پێش ئێستا ماڵپەری فەرمی یانەی بەرشلۆنە راگەیاند، كە گرێبەستی لەگەڵ گۆڵچی هەڵبژاردەی شیلی كلاودیۆ براڤۆ مۆركرد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە ریزی بەرشلۆنە یاری بكات، ئەمەش دەبێتە دووەم گۆڵچی، كە یانەی بەرشلۆنە گرێبەستی لەگەل مۆربكات لەم وەرزدا دوای گۆڵچی ئەلمانی تیرشگین.
جێگەی باسە هەردوو گۆڵچی یانەی بەرشلۆنە پینتۆ و ڤالدێس بریاریان دا لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بەردەوام نەبن لە وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top