گانا هەرەشەی كشانەوە لە مۆندیال دەكات!!!

گانا هەرەشەی كشانەوە لە مۆندیال دەكات!!!
وا بریارە هەڵبژاردەی گانا یارییەكەی چارەنووساز بەرانبەر هەڵبژاردەی پورتوگال ئەنجامبدات بەمەبەستی دیاریكردنی چارەنووسی ئەم هەڵبژاردە لە ئەگەری سەركەوتن بۆ قۆناغی 16 یاخود سەرنەكەوتن، كەچی یاریزانانی گانا لە كاردانەوەیەكی سەریردا هەرەشەی یارینەكردنیان لە بەرانبەر هەڵبژاردەی پورتوگال راگەیاند ئەگەر هاتوو برە پارەی سەركەوتوویان بۆ یارییەكانی جامی جیهانی 2014 وەرنەگرن، كە برەكەی (57) هەزار دۆلارە بۆ هەر یاریزانێك بە تایبەتی، كە یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ئەم بڕە پارەكەی دایتە یەكێتیە سەركەوتووەكانی بۆ جامی جیهانی.
وا بڕیارە بوو رۆژی سێشەممە شاندی هەڵبژاردەی گانا بچنە شاری برازیلیان كە یارییە چارەنووسازەكە ئەنجام دەدرێت، بەڵام یاریزانەكان رەتیانكردووە بچنە ئەم شارە تاكو برە پارەكە وەرنەگرن.
وهەروەها وا بڕیار بوو رۆژی سێشەممە هەڵبژاردەی گانا یەكەی مەشقی خۆی ئەنجام بدات كەچی یاریزانەكان ئامادە نەبوون مەشقی خۆیان ئەنجام بدەنن چونكە پارەیان وەرنەگرتووە، بەڵام سەرۆكی گانا پەیوەندی بە یاریزانەكان كردووە و پەیمانی داوە برە پارەكەی خۆیان وەربگرن و كەس ناتوانێت مافی ئەوان بخوات.
لە لایەكی ترەوە یەكێتی تۆپی پێی گانا تەئكیدی لەوە كردووە، كە یاریزانانی گانا هیچ بڕە پارەیەكیان وەرنەگرتووە تا ئێستا.
جێگەی باسە وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە هەردوو هەڵبژاردەی گانا و پورتوگال رووبەرووی یەكتر دەبنەوە و ئەڵمانیا و ئەمریكا لە هەمان كۆمەڵە رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
رێبین رەمزی
Top