كچە راگەیاندنەكانی مەكسیك سەرنج راكێشن

كچە راگەیاندنەكانی مەكسیك سەرنج راكێشن
لە وڵاتی بەرازیل ئێستا بایەخدان بە كچە راگەیاندنەكانی مەكسیك زۆرترە لە گرنگی هەڵبژاردەی مەكسیك، هەرچەندە ئەم هەڵبژاردە بەشایستەوە گەیشتە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەكە، بەڵام كچە راگەیاندنەكانی مەكسیك باس و خواستی هەموو دەزگا راگەیاندنەكانە، چونكە جوانیكی بێ وێنەیان هەیە و چەندین دەزگا بەناوبانگانی جیهانی هەوڵ دەدەن گرێبەست لەگەڵیان مۆربكەن، چونكە لە نێو یاریگا سەرنجی هەموو جەماوەر بۆ خۆیان رادەكێشن.
دوای تەواوبوونی یارییەكەی هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیك و كەرواتیا، كە مەكسیك توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ بباتەوە و بگاتە قۆناغی 16، هەردوو كچە راگەیاندكاری مەكَسیك ئیناس ساینز و ڤانیسا هابینكۆسین وێنەی خۆیان بڵاوكردووە و پێرۆزبایان لە هەڵبژاردەكەیان كرد بەبۆنەی سەركەوتن.
ئێستا هەموو لایەك هیوادارە مەكسیكیەكان لە جامی جیهانی بەردەوام بن بۆ ئەوەی لە جوانی كچە راگەیاندنەكان بێبەش نەبن.
رێبین رەمزی
Top