پێكهاتەی ئینگڵتەرە بەرانبەر كۆستاریكا ئاشكرا بوو

پێكهاتەی ئینگڵتەرە بەرانبەر كۆستاریكا ئاشكرا بوو
وا بڕیارە رۆژی سێشەممە هەردوو هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە و كۆستاریكا رووبەرووی یەكتر ببنەوە لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی جیهانی، ئەم یارییە هیچ كاریگەری لە ریزبەندی كۆمەڵەكە ناكاتن چونكە كۆستاریكا سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتوو و ئینگڵتەرە بەفەرمی ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كردووە، بۆیە راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە رۆی هۆدسۆن پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئاشكرا كردووە، كە گۆرانكارییەكی زۆری لە پێكهاتەكە كردووە و چەند یاریزانێك بۆ یەكەم جار لە جامی جیهانی یاری پێ دەكات بۆ ئەوەی بتوانن ئەزموون لە پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەكان وەربگرن.
پێكهاتەكە بەمشێوەیە:
گۆڵچی: بن فۆستر
هێڵی بەرگری: فێل جۆنز، جاری كاهیل، كریس سمولینگ، لۆك شۆ.
هێڵی ناوەڕاست: جیمس میلنر، فرانك لامپارد، جاك ویلشیر، روس باركلی، ئادم لالانا.
هێڵی هێرشبەر: دانییل ستۆریدج
رێبین رەمزی
Top