چەند ئامارێك لە یارییەكەی بەرازیل و كامیرۆن

چەند ئامارێك لە یارییەكەی بەرازیل و كامیرۆن
لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014، كە لە وڵاتی بەرازیل یارییەكانی بەردەوامە، هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و كامیرۆن رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییەدا بەرازیلییەكان توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (4-1) گۆڵ ببنەوە و بە پلەی یەكەم سەربكەون بۆ قۆناغی 16 و رووبەرووی هەڵبژاردەی شیلی ببنەوە، چەند زانیارییەكی تایبەت لەسەر ئەم یارییە.
1- هەڵبژاردەی بەرازیل توانی بە بێ ئەوەی هیچ یاریزانێكی سزا بدرێت یاخود تووشی پێكان بن بگاتە قۆناغی 16.
2- لە یارییەكەی بەرازیل و كامیرۆن زیاتر لە 69 هەزار هاندەر ئامادەی بوون.
3- یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل نیمار توانی گۆڵی 100یەم لە جامی جیهانی 2014 تۆمار بكات.
4- هەڵبژاردەی بەرازیل یاری 100یەم لە مێژووی جامی جیهانی بەرانبەر كامیرۆن ئەنجامدا.
5- نیمار بە باشترین یاریزانی یارییەكە دەست نیشان كرا، دوای ئەوەی دوو گۆڵی تۆمار كرد و 42 پاس دا و 4 لێدانی ئاراستەی گۆڵ كرد و 71 خولەك یاریكرد.
رێبین رەمزی
Top