گەشتێکی گەڕاڵ بەنێو پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی کرماشان

گەشتێکی گەڕاڵ بەنێو پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی کرماشان
ئەنجامی خولی تۆپی سەرمێزی یانە نایابەکانی تۆپی سەرمێزی کوردستان، بووە پێوەری بەشداری پاڵەوانیەتی دۆستانەی تۆپی سەرمێزی کرماشان، تیپی یانەکانی برایەتی وسلێمانی و پێشمەرگەی سلێمانی بە ریزبەندییەوە بۆ ئەم پاڵەوانیەتییە ئامادەبوون لەسەر ئاستی پێشکەوتوان،لەتازەپێگەیشتوانیش تیپی یانەی دهۆک ئامادەکاری کردبوو، لەدوا ساتەکان یانەی سلێمانی بەشداری نەکرد!!،بەڵام یاریزانێکی پێشمەرگە ودوو یاریزانی لاوانی دهۆک تیپی پێشکەوتوانی یانەی دهۆکیان پێک هێنا بۆ بەشداری کردن، مەرزی باشماخ رێککەوتی 10-6-2014 بووە بەیکگەیشتنی تیپەکانی برایەتی و پێشمەرگەی سلێمانی و دهۆک،دواتر بۆ شارەکانی مەریوان و نگڵ و ساوڵاوە و سنە و کامیاران و دوا وێستگەش شاری کرماشان.
رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 11-6-2014 لەشاری کرماشان بەر لەدەست پێکردنی پاڵەوانیەتییەک،کاتی تیپەکان گەیشتنە نێو هۆڵی داخراوی تۆپی سەرمێزی کرماشان، لەهەڵواسراوێک بە زمانی کوردی بەخێرهاتنی تیپەکانی کوردستان کرابوو، ئەوەی تر ئاڕمی پاڵەوانیەتییەکە بوو،بەڵام لەگەڵ ئاڵای وڵاتی ئێران ئاڵای کوردستانیش هەڵواسرابوو، پاشان دوو شفت بەیانیان وئێواران مەشق وراهێنانێکی بەهێز بۆ تیپە بەشدار بووەکان ئەنجامدرا.
رۆژی پێنج شەممە رێککەوتی 12-6-2014 پاڵەوانیەتییەکە بۆ تیپەکانی پێشکەوتوان ولاوان دەستی پێکرد،کە تا (9) شەوی خایاند وئەنجامەکانیش بەم شێوەیە بوو.
1- پێشمەرگەی سلێمانی ... پلەی یەکەم.
2- برایەتی .... پلەی دووەم.
3- کرماشان (ا) ... پلەی سێیەم.
4- دهۆک...پلەی چوارەم.
5- کرماشان (ب) پلەی پێنجەم.
لەسەر ئاستی لاوان ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوو.
1- کرماشان (ا) ... پلەی یەکەم.
2- پێشمەرگەی سلێمانی....پلەی دووەم.
3- دهۆک... پلەی سێیەم.
4- کرماشان (ب) ... پلەی چوارەم.
رۆژی هەینی رێککەوتی 13-6-2014 یاری تاک بۆ یاریزانەکان دەستی پێکرد و ئەنجامەکانی پێشکەتوان بەم شێوەیە بوو.
چوار گۆشەی زێڕین
1- کارزان محەمەد لەتیف (برایەتی) × کاروان ئازاد (پێشمەرگەی سلێمانی).(3-0).
2-بەختیار عەبدولباقی (پێشمەرگەی سلێمانی)× ئەلبێر رۆمێل (برایەتی) .(3-0).
پلەی سێیەم وچوارەم.
کاروان ئازاد× ئەلبێر رۆمێل (3-2).
یاری کۆتایی
بەختیار عەبدولباقی × کارزان محەمەد لەتیف (3-0).
لەکۆتایی ئەنجامی تاکی پێشکەوتوان بەم شێوەیە بوو
1- بەختیار عەبدولباقی (پێشمەرگەی سلێمانی)... پلەی یەکەم.
2- کارزان محەمەد لەتیف (برایەتی ) ...پلەی دووەم.
3- کاروان ئازاد (پێشمەرگەی سلێمانی) ....پلەی سێیەم.
4- ئەلبێر رۆمێل ( برایەتی ) ...پلەی چوارەم.
ئەنجامی یاری تاکی لاوان بەم شێوەیە بوو.
چوار گۆشەی زێڕین.
1- نیبار ئەحمەد موسا (دهۆک)× مەبەست رەئوف (پێشمەرگەی سلێمانی).(3-1).
2- میر حسێن کەنعانیان (کرماشان..ا) × موبین قلعە کهنە(کرماشان..ب) .(3-2).
یاری سێیەم وچوارەم
موبین قلعە کهنە × مەبەست رەئوف (3-2).
یاری کۆتایی.
نیبار ئەحمەد موسا ( دهۆک) × میر حسێن کەنعانیان (کرماشان..ا) . (3-2).
ئەنجامی تاکی لاوان بەم شێوەیە بوو.
1- نیبار ئەحمەد موسا ( دهۆک) ...پلەی یەکەم.
2- میر حسێن کەنعانیان ( کرماشان..ا) ....پلەی دووەم.
3- موبین قلعە کهنە ( کرماشان...ب) .... پلەی سێیەم.
4- مەبەست رەئوف (پێشمەرگەی سلێمانی).... پلەی چوارەم.
ماوەتەوە بڵێین لە کۆتایی خەڵات بەسەر یاریزانان وتیپە سەرکەتووەکان وبڕونامەی بەشداری و سەرکەوتن لەلایەن بەرپرسان دابەشکرا.
راپۆرت... زاگرۆس نانەکەلی.. کرماشان
Top