یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌درێژه چالاكیه به‌رده‌وامه‌كانی رۆژی یه‌ك شه‌مه 21 - 6 - 2014 به‌ئاماده‌بوونی زیاد ره‌وف نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ولاتی پۆلۆنیا و ئازاد صابر سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی كوردستان دلزار حه‌مه سالح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و ئه‌ندامانی تری یانه دوو چالاكیان له‌یه‌ك كاتدا به‌ریوه‌برد ، له‌ده‌ستپێك كۆتاییان به‌و خوله پێنج رۆژه‌ییه هێنا كه‌بۆ مندالان كردبوویانه‌وه كه‌خولی فێر بوون و شاره‌زابوون بوون له‌م یاریه ، پاشتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ری حكوومه‌ت له‌ولاتی پۆلۆنیا و سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی كوردستان و سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و سه‌یران سه‌لاح سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ستێره‌ی مندالان رێز له‌مندالانی به‌شداربوو گرت هیوای سه‌ركه‌وتن بۆیان خوازرا و خوله‌كه‌ش سودی پێگه‌یاندن بن له‌رووی شاره‌زابوون له‌یاریه‌كه و فێر بوونی یاساكانی ئه‌م یاریه .پاشان له‌هۆلی یانه له‌مه‌راسیمێكدا به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی خولی پێگه‌یشتوان بۆ 30 یاریزان یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ده‌ستی كرد به‌رێزلێنان له‌چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك كه‌خزمه‌تیان به‌وه‌رزشی شه‌تره‌نج كردووه ، له‌ده‌ستپێكیش یانه رێزی له‌نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ولاتی پۆلۆنیا زیاد ره‌وف گرت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م خزمه‌ته‌ی به‌وه‌رزشی شه‌تره‌نج و یاریزانانی كردووه بۆیه‌ش یانه به‌پێویستی زانی له‌ده‌رفه‌تێكی ئاوا رێز له‌ناوبراو بنرێت ، دواتر یانه رێزی له‌به‌رێز د. فه‌رهه‌نگ به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگای كاپابلانكا تایبه‌ت به‌شه‌تره‌نج گرت كه‌ناوبراو سالانێكه خزمه‌تی به‌م وه‌رزشه و یاریزانان كردووه بۆیه‌ش یانه رێزی له‌ناوبراویش گرت ، له‌هه‌مان كاتدا یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد رێزی گرت له‌به‌رێز سه‌یران سه‌لاح سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ستێره‌ی مندالان ئه‌میش له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌تكردنی به‌مندالان كه‌سالانێكه له‌رێگای رێكخراوه‌كه‌یه‌وه خزمه‌ت ده‌كات و وه‌له‌رێگای ئه‌م رێكخراوه‌یه توانیویه‌تی خزمه‌ت به‌وه‌رزشی شه‌تره‌نج بكات بۆیه‌ش ناوبراو رێزی لێندرا . له‌كۆتادا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی خانزاد سوپاسی ئاماده‌بووان و نوێنه‌ری حكوومه‌ت له‌ولاتی پۆلۆنیای كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌رده‌وامه‌ی پێشكه‌شی به‌یاریزانان و هه‌وادارانی ئه‌م وه‌رزشه كردووه بۆیه‌ش به‌پێویستی زانی سوپاسی بكرێت و وه‌سوپاسی یانه‌ی خانزاد و ته‌واوی راهێنه‌ران و یاریزانان كرد له‌ئاماده‌بوونیان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن ، پاشان له‌لایه‌ن زیاد ره‌وف ده‌ستكرا به‌به‌رێوه‌چوونی پاله‌وانێتی شه‌تره‌نج بۆ 30 یاریزانی به‌شداربوو كه خوله‌كه به‌حه‌وت جه‌وله به‌رێوه‌ده‌چێت به‌شێوه‌ی سیسته‌می سویسری.
شوان عه‌زیز