كورتوا كورە بەختەكەی بەلژیكا

كورتوا كورە بەختەكەی بەلژیكا
لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی جیهانی 2014ی بەرازیل، هەڵبژاردەی بەلژیكا توانی سەركەوتنێكی گرنگ تۆمار بكات و بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ لە هەڵبژاردەی رووسیا بباتەوە بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی بەلژیكا بەفەرمی سەركەوت بۆ قۆناغی 16، ئەوەی جێگەی باسە كردنە ژمارەیەكی سەیر هەیە، كە تایبەتە بە گۆڵچی هەڵبژاردەی بەلژیكا كۆرتوا، ئەم گۆڵچیە لە هەر یارییەكی هەڵبژاردەی بەلژیكا بەسەرەكی یاری كردبێت هەڵبژاردەكەی تووشی دۆران نەهاتووە، چ لە یارییە دۆستانەكان یاخود لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی یانیش لە یارییەكانی جامی جیهانی 2014.
كۆرتوا تا ئێستا 18 یاری نێودەوڵەوتی ئەنجامداوە 5 یەكسانبوون و 13 سەركەوتنی تۆمار كردووە و لە تەمەنی ئەم گۆڵچیە 22 ساڵە و لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید یاری دەكات و یەكەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلژیكا بۆ ساڵی 2011 دەگرێتەوە كاتێك هەردوو هەڵبژاردەی بەلژیكا و فەرەنسا لە یارییەكی دۆستانە رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
بۆیە بەلژیكا هیوایەكی زۆری بەم گۆڵچیە هەیە كە بتوانێت دەستكەوتێكی مێژووی بۆ وڵاتەكەی لەم پاڵەوانێتیە تۆمار بكات.
رێبین رەمزی
Top