فیفا: هیچ شتێكی مەترسیدار لە هەڵبژاردەی كۆستاریكا بەدی ناكرێت
دوای ئەم رەخنانەی یەكێتی تۆپی پێی كۆستاریكا، راستەوخۆ یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی روونكردنەوەیەكی لەسەر ئەم بابەتە بڵاوكردووە و گوتی: دوای تەواوبوونی یارییەكە دوو یاریزانی هەڵبژاردەی كۆستاریكا راستەوخۆ پشكنینی مادە وزە بەخش-یان بۆ كرا، بە پێی ئەم یاسای هەیەن بەڵام بە پێویستمان زانی پێنج یاریزانی تریش هەمان پشكنیان بۆ بكرێت ئەمەش كارێكی رۆتینیە و هیچ شتێك نییە جێگەی گومان بێت بەتایبەتی لە هەڵبژاردەی كۆستاریكا.
جێگەی باسە بە پێی یاسایەك، دوای تەواوبوونی هەر یارییەك یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی پشكنینی مادە وزە بەخش بۆ دوو یاریزانی هەر هەڵبژاردەیەك ئەنجام دەدات دوای تەواوبوونی یارییەكە راستەوخۆ و یاریزانەكانیش لە لایەن لێژنەكە دەستنیشان دەكرێن.
رێبین رەمزی
