دوای ئەوەی هەڵبژاردەی جەزائیر توانی سەركەوتنێكی گەورە لە جامی جیهانی 2014 تۆمار بكات و بە ئەنجامی (4-2) گۆڵ لە هەڵبژاردەی كۆریای باشوور بباتەوە و توانی یەكەم 3 خاڵی خۆی لەم پاڵەوانێتیە بە دەستبهێنێت، لەگەڵ بەدەستهێنانی 3 خاڵی یارییەكە هەڵبژاردەی جەزائیر توانی ژمارەیەكی پێوانەیی بۆ خۆی تۆمار بكات، كاتێك بووە یەكەم هەڵبژاردەی ئەفریقی و عەرەبی لە مێژووی دەستپێكردنی جامی جیهانی لە یەك یاری چوار گۆڵ تۆمار بكات.
جێگەی باسە لەم كۆمەڵەیە هەڵبژاردەی بەلژیكا بەفەرمی سەركەوت بۆ قۆناغی 16 و ركابەرییەكی بەهێز لە نێوان هەڵبژاردەكانی جەزائیر و رووسیا و كۆریای باشوور هەیەن كە لە دوا جەولە چارەنووسی تیپی دووەمی سەركەوتوو بەدیار دەكەوێت.
رێبین رەمزی