رۆناڵدۆ بەشێوازێكی نوێ لەگەڵ ئەمەریكا بەدەر دەكەوێت

رۆناڵدۆ بەشێوازێكی نوێ لەگەڵ ئەمەریكا بەدەر دەكەوێت
هاندەرانی پورتوگال لە چاوەڕوانی یاری دووەمی هەڵبژاردەكەیانن لە جامی جیهانی 2014، كاتێك رووبەرووی هەڵبژاردەی ئەمەریكا دەبنەوە لە یارییەكی چارەنووسازدا بۆ پورتوگالیەكان، چونكە ئەنجامی ئەم یارییە چارەنووسی هەڵبژاردەكە لە بەردەوام بوون یان ماڵئاوایكردن بە دیار دەكەێت، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەنگۆیەكی زۆری لەسەر هەبوو، كە بەشداری لە یارییەكە ناكات بەهۆی پێكان، بەڵام رۆناڵدۆ بڕیاری دا لەم یارییە بەشێوازیەكی نوێ بێتە نێو یاریگا كاتێك شێوازی قژی گۆرانكارییەكی بەرەچاوی ئەنجامداوە بەهیوای ئەوەیەن كە ئەم شێوازە ببێتە بەختێكی باش بۆ تۆماركردنی سەركەوتن بۆ وڵاتەكەی تۆماركردنی یەكەم گۆڵی خۆی لە جامی جیهانی 2014.
رێبین رەمزی
Top