پێنچ یاریزانی بەشداربووی جامی جیهانی بازاری گواستنەوەی یاریزانان گەرم دەكەن
1- بلیند یاریزانی باڵی چەپی هەڵبژاردەی هۆڵەندە و یانەی ئەیاكس ئەمستردام توانی بوونی بسلمێنێت و یاریزانی سەرەكی هەڵبژاردەی هۆڵەندەیە و ئێستا ئامانجی سەرەكی یانەی مانچستەر یۆنایتدە بەتایبەتی، كە راهێنەری هۆڵەندە لویس ڤان گال راهێنەرایەتی ئەم یانەیە دەكات.
2- گۆڵچی هەڵبژاردەی مەكسیك ئۆتشوا یەكێكە لەو گۆڵچیانی، كە یانە گەورەكان لە نزیكەوە چاودێری دەكەن بەتایبەتی دوای ئەو ئاستە بەرزی، كە بەرانبەر بەرازیل پێشكەشی كرد، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی دەنگوی بایەخ پێدانی یانەی بەرشلۆنە بە تواناكانی ئەم گۆڵچیە.
3-یاریزانی هێڵی هێرشبەری پورتوگال ئیدیر، كە لە یارییەكەی ئەڵمانیا لە شوێنی ئەلمێدا یاری كرد و توانی ئاستێكی باش پێشكەش بكات ئێستا یانەكانی ئەرسنال و توتنهام و ئەتلەتیكۆ مەدرید بایەخ بەتواناكانی ئەم یاریزانە دەدەن.
4-یاریزانی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و یانەی مۆناكۆ جیمس رۆدریگیز ئاستێكی نموونەیی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی پێشكەش دەكات ئێستا یانە گەورەكان بایەخێكی زۆر بەم یاریزانە دەدەن چاوەڕوان دەكرێت دوای جامی جیهانی ئەم یاریزانە لە ریزی یەكێك لە یانە گەورەكانی جیهان یاری بكات.
5- ئینەر ڤالنیسیا یاریزانی هەڵبژاردەی ئیكوداۆر ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و خاوەنی دوو گۆڵە لە پاڵەوانێتیەكە و ئێستا زۆربەی یانەكان چاودێری ئاستی ئەم یاریزانە دەكەن.
جێگەی باسە نرخەكانی ئەم یاریزانانە زۆر گونجاون واتە یانەكان بە بێ سەرفكردنی پارێكی زۆر دەتوانن تیپەكانیان بەهێز بكەن.
رێبین رەمزی
