كلۆزە شانبەشانی رۆناڵدۆ بووە گۆڵكاری مێژوویی جامی جیهانی
كلوزە توانی لە رێگەی ئەم گۆڵە 15 گۆڵی خۆی لە مێژووی بەشداریكردنی لە چوار پاڵەوانێتی جامی جیهانی تۆمار بكات و بگاتە هەمان ژمارەی دیاردەی تۆپی پێی جیهانی رۆناڵدۆ، كە خاوەنی 15 گۆڵە ئێستا هەردوو یاریزان رۆناڵدۆ و كلۆزە گۆڵكاری مێژووی پاڵەوانێتیەكانی جامی جیهانین لە سەرەتاوە تا ئێستا، بەڵام یاریزان كلۆزە چانسێكی زۆری هەیە بۆ شكاندنی ئەم ژمارەیەن ئەگەر هاتوو لە یارییەكانی داهاتوو بتوانێت گۆڵ تۆمار بكات، چەند زانیارییەك لەسەر كلۆزە.
1- كلۆزە تەمەنی 36 ساڵە.
2- 133 یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و 70 گۆڵی تۆمار كردووە.
3- ئێستا لە یانەی لازیۆ یاری دەكات.
4- بەشداری لە چوار جامی جیهانی كردووە لە ساڵەكانی 2002، 2006، 2010، 2014
5- لە ساڵی 2002 توانی پێنج گۆڵ تۆمار بكات لە دژی هەڵبژاردەكان سعودیە 3 گۆڵ و كۆماری ئێرلەندە و كامیرۆن بووە دووەم گۆڵكاری پاڵەوانێتیەكە دوای رۆناڵدۆ.
6- لە جامی جیهانی 2006 توانی پێنج گۆڵ تۆمار بكات لە دژی هەڵبژاردەكانی كۆستاریكا دوو گۆڵ و ئیكوادۆر دوو گۆڵ و ئەرژەنتین و بووە گۆڵكاری پاڵەوانێتیەكە بە تۆماركردنی پێنج گۆلچ.
7- لە جامی جیهانی 2010 توانی 4 گۆڵ تۆمار بكات لە دژی هەڵبژاردەكانی ئوسترالیا و ئینگڵتەرە و ئەرژەنتین دوو گۆڵ.
8- گۆڵكاری مێژووی ئەڵمانیە.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەیرە رۆناڵدۆ لە جامی جیهانی ساڵی 2002 توانی گۆڵی 15 خۆی لە مۆندیال لە دژی هەڵبژاردەی گانا تۆماربكات بەهەمان شێوە كلۆزە لە جامی جیهانی 2014 گۆڵی 15یەمی خۆی لە جامی جیهانی لە دژی گانا تۆماری كرد.
رێبین رەمزی
