هەینیی داهاتوو خەڵاتەكانی خولەكانی كوردستان دابەش دەكرێت

هەینیی داهاتوو خەڵاتەكانی خولەكانی كوردستان دابەش دەكرێت
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 21-6-2014، بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی یەكێتییەكە، كۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و چەند بڕیار و راسپاردەیەكی تازەی راگەیاند، لەوانە هەینیی داهاتوو خەڵاتەكانی خولەكانی كوردستان لە هەولێر دابەش دەكرێت.
بڕیار و راسپاردەكانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتیی تۆپی پێ بەمجۆرە بوو:
1- كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی لقەكانی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لە هەولێر، دهۆك، سلێمانی و كەركووك ئەنجامدرا سەبارەت بە پاڵەوانیەتیی هەڵبژاردەكانی شارەكانی كوردستان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان و لاوان.
2- یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان داوا لە لقەكانی تۆپی پێی پارێزگەكانی كوردستان دەكات، نوێنەریان دەستنیشان بكەن بۆ لیژنەكانی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق، بە مەرجێك رۆژی دووشەممە نوێنەرەكان لە كۆبوونەوەی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق لە بەغدا ئامادەبن، لیژنەكانیش پێكهاتوون لە (هونەری، پێشبڕكێ، ناوبژیوانان، سزادان، كاروباری یاریزانان، یاریی خاوێن، یاسایی، ئافرەتان، فوتساڵ، راگەیاندن، تۆپی پێی كەنار دەریا، ئاساییشی یاریگەكان، هەڵبژاردنەكان، بەبازاڕكردن و وەبەرهێنان (تسويق و الاستثمار).
3- پاڵەوانیەتیی هەڵبژاردەی لاوانی پارێزگەكانی كوردستان لە شاری دهۆك لە بەرواری 9-8-2014 ئەنجامدەدرێت.
4- پاڵەوانیەتیی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی پارێزگەكانی كوردستان لە شاری سلێمانی لە بەرواری 23-8-2014 ئەنجامدەدرێت.
5- رۆژی هەینیی داهاتوو ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی وەرزی رابردووی خولەكانی كوردستان لە هەولێر ئەنجامدەدرێت، بۆیە داوا لە دەستەی كارگێڕی و راهێنەران و یاریزانانی ئەو یانانە دەكەین، كە ناویان لە خوارەوە هاتووە، كاتژمێر 6ی ئێوارەی رۆژی هەینی لە هوتێل شیراتۆن ئامادەبن:
- خولی نایاب ..یانەكانی زێرەڤانی و هەولێر
- خولی لاوانی نایاب....یانەكانی زاخۆ و هەولێر
- تازەپێگەیشتووان....یانەكانی سلێمانی و هندرێن
- فوتساڵی ئافرەتان...یانەكانی زێرەڤانی و ئافرەتانی هەولێر
- خولی پلە یەك...یانەكانی برایەتی و بروسك
- باشترین یاریزانی خولی نایاب (عەلی عەزیز) یانەی ئارارات
- باشترین گۆڵپارێزی خولی نایاب (دلۆڤان مەهدی) یانەی زاخۆ
- گۆڵكاری خولی نایاب (هیوا عومەر) یانەی هندرێن 14 گۆڵ
- باشترین یاریزانی پلە یەك (یونس نووری) یانەی كۆیە
- باشترین گۆڵپارێزی پلە یەك (بگار ئەنوەر) یانەی سیروانی نوێ
- گۆڵكاری پلە یەك (عەبدولقادر تەها) یانەی برایەتی 11 گۆڵ.
ماڵپەری فەرمی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان
Top